پەیامێک لە سوودانییەوە بۆ پارتی

16-08-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی لە سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت، پارتی رۆڵی سەرەکی لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت و بەشداریکردن لە بنیاتنانی عێراقێکی نوێی دیموکراسی دا هەبووە. 
 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیامی پیرۆزبایی محەممەد شیاع سوودانیی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆڵی سەرەکی لەگەڵ هێز و لایەنە نیشتیمانییەکان لە رەوت و لایەنە جیاوازەکان لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت و بەشداریکردن لە بنیاتنانی عێراقێکی نوێی دیموکراسی وەبیرهێنایەوە".
 
سوودانی جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان کردەوە "بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بۆ هەموو رۆڵەکانی گەلەکەمان بەدەست هاتوون".
 
دەقی پەیامەکە:
 
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە، پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنییەوە
 
لە بروسکەیەکی پیرۆزباییدا کە ئاراستەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێز مەسعوود بارزانی کرد، بەڕێزیان خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ هێز و لایەنە نیشتیمانییەکان لە ڕەوت و لایەنە جیاوازەکان لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت و بەشداریکردن لە بنیاتنانی عێراقێکی نوێی دیموکراسی وەبیرهێنایەوە و جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەدەست هاتوون.
 
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
16ی ئابی 2025

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.