سەرۆک بارزانی: پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێن

17-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی و نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە پیرمام کۆبوونەوە و جەختیان لە چارەسەری ئاشتییانە بۆ دۆخی سووریا کردەوە. باراک، ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی لە هێورکردنەوەی دۆخی سووریا کرد و سڵاوی ترەمپی پێگەیاند.
 
رۆژی شەممە (17-1-2026) سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تورکیا کرد. لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادە بوو.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، تۆم باراک سڵاو و رێزی دۆناڵد ترەمپی بە سەرۆک بارزانی گەیاندووە و "پێزانینی هەبووە بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی لە پرۆسەی ئاشتی و هێورکردنەوەی رووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا."
 
لە دیدارەکەدا دۆخی مەیدانیی سووریا تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە "بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان، پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و شێوازی ئاشتییانە ببەسترێت."
 
سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا سوپاسی رۆڵی ئەمریکای کرد لە یارمەتیدانی لایەنەکان و دووپاتی کردەوە "پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەکانی گەلی کورد گەرەنتی بکرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوندی هەرمۆتە

هێرشەکان بەشێکی دانیشتووانی گوندی هەرمۆتەیان لە کۆیە ئاوارە کردووە

گوندی هەرمۆتە لە نزیک کۆیە، بەهۆی هێرشی بەردەوامی درۆن و مووشەک بۆ سەر کەمپی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، باڵی ترسی بەسەردا کێشراوە. بەشێک لە دانیشتووانەکەی کە زۆرینەیان کریستیانن، ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.