دوای پێشاندانی لە رووداو، ماڵە سووتاوەکەی گەڕەکی خەبات لە سلێمانی قەرەبوو دەکرێنەوە

17-02-2023
پێشەوا بەختیار
وێنەیەکی ماڵە سووتاوەکەی سلێمانی
وێنەیەکی ماڵە سووتاوەکەی سلێمانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا قەرەبووی ئەو ماڵە بکاتەوە کە لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی سووتا، ئەوەش دوای ئەوەی لە تۆڕی میدیایی رووداو پێشاندرا.
 
دوابەدوای ئەوەی لە تۆڕی میدیایی رووداو، خێزانێک داوای بەهاناوەچوونیان کرد کە ماڵەکەیان سووتاوە و هیچیان بۆ دەرنەچووە، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا تەواوی تێچووی نۆژەنکردنەوە و کڕینەوەی کەرەستەکانیان لە ئەستۆ بگرێت.
 
عەتا محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی بینیمان ماڵی کاک سەرکەوت لە گەڕەکی خەبات ئەمڕۆ سووتاوە، بڕیارماندا ماڵەکەیان بۆ نۆژەنبکەینەوە و کەرەستەکانی ناوماڵیشیان بۆ بکڕینەوە، بۆ ئەوەی ئەو خێزانە لە سەرمای زستان بێ ماڵ نەبن."
 
سەرکەوت نووری و هاوژینەکەی بێگەرد عەزیز، خاوەنی ئەو ماڵەن کە لە گەڕەکی خەبات سووتا، بە گریانەوە لە رووداو باسی کاتی سووتانی ماڵەکەیان کرد و گوتیان: "کرێچین و چەند ساڵە هەوڵمانداوە نەمانیوانیوە خانوویەک بکڕین، ئەوەشی لێرە بۆ ناوماڵ خەرجمان کرد، سووتا."
 
دوو کچی ئەو خێزانە قوتابین و لە پۆلی 12ـن، هەموو کتێب و مەلزەمەکانی وانەخوێندنیان سووتا. هاوکات خاوەنی ئەو خانووەی کە سەرکەوت و هاوژینەکەی تێیدا دەژین، ئامادەیی دەربڕیوە لە نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەدا هاوکارییان بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوایین جار لە پردێ رێگریی لە جووتیارانی کورد کرا دروێنە بکەن.

دەستەى ناوچە کوردستانییەکان و جووتیارانى کورد کۆدەبنەوە و یاداشتێک ئامادە دەکەن

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جووتیارانى ناوچە کوردستانییەکانى سنوورى مادەى 140 کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى کێشەى زەوى و زارى جووتیاران و یاداشتێک لەبارەى چۆنێتى چارەسەرى کێشەکان ئامادە دەکرێت.