منداڵێکی شەش ساڵ لە گوندێکی قەزای سێمێل دەخنکێت

17-05-2021
ناسر عەلی
نیشانەکردن سێمێل خنکانی منداڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە گوندى گرێ گەورێ سەر بە قەزاى سێمێل منداڵێکى تەمەن شەش ساڵ لە بەنداوێکى بچووکدا خنکا و دوایى ئاگادارکردنەوەى تیمەکانى بەرگریی شارستانیی سێمێل تەرمی منداڵەکە دەرهێنرا.
 
مقدەمى مافپەروەر بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژى پۆلیسى بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کاژێر 20:30 شەوى رابردوو منداڵێکى تەمەن شەش ساڵ لە گوندى گرێ گەورێ دەکەوێتە ناو بەنداوێکى بچووکى کشتوکاڵى نزیک گوندى گرێ گەورێ و دەخنکێت. 
 
بێوار عەبدولعەزیز ئاماژەی بەوەش دا، "دواتر تیمەکانى ئێمە لە بنکەى سێمێل ئاگادارکران و، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و تەرمەکەیان لە ئاو دەرهێنا، بەڵام بەداخەوە پێش ئەوەی دەریبهێنن گیانى لەدەستدابوو".
 
لەبارەی ناسنامەی ئەو منداڵە، گوتەبێژى پۆلیسى بەرگریی شارستانیى دهۆک دەڵێت، ئەو منداڵە خەڵکى گوندى گرێ گەورێ بووە ناوى ئومێد حسێن ساڵحە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە