لە زەڕایەن هاونیشتمانییەک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکرێت

17-06-2022
سۆران حوسێن
نیشانەکردن پۆلیسی سلێمانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییەک، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە.
 
رۆژی هەینی، 17ـی حوزەیرانی 2022، لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لە بازاڕی شارەزوور لێ دزراوە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بە كەمتر لە سێ کاژێر لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".
 
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە دەستگیراوە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تۆمەتبارەکە "دزیویەتی".
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، تۆمەتبار (د، س، ف لەدایكبووی 1987) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەشتیاران لە ناوچە دوورەکانەوە سەردانی باڵەکایەتیی دەکەن بۆ بینینی بەفر.

بەفربارینی ئەم ساڵی باڵەکایەتی 10 هێندەی ساڵی رابردووە

رەشەهەوری مانگی رەشەمێ، هێشتا بەفری پێماوە و بەسەر بەرزاییەکانی باڵەکایەتیدا دایدەبارێنێ. وادیارە ئەم ساڵ سپیایی بڕیاریداوە هیچ خاڵێکی رەش بە حەساری سەکرانەوە نەهێڵێت.