رۆژی چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

17-07-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژى چوارشەممە 19ـى تەممووزی 2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانى هەرێمى کوردستان پشووی فەرمییە. 
 
وەک لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، پشووەکە بەبۆنەى سەرى ساڵى کۆچییەوەیە.

 

حکومەت دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە 20ـی تەممووز، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
 
دەقی راگەیێندراوەکە 
 
پشت بەست بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی کۆچییە، بەم بۆنەیەوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
 
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی تەممووزی ٢٠٢٣، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.