رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆ دا لەسەر رێگەی زەڕایەن-دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە رووداوی گوت، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن روویداوە و چوار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
قائیمقامی دەربەندیخان گوتیشی: ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە ( یەک پیاو، دوو ژن، منداڵێک).
بەپێی زانیارییەکان، پیاوێک، هاوژینەکەی، خوشکی هاوژینەکەی و منداڵێکیانە و تەرمەکانیان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور.
هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "ئەمشەو کاژێر 10:45 خولەک لە رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو سواڕەو لە جۆرەکانی (بارهەڵگر لە جۆری تانکەر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کراون) لە نزیک گوندی چنارە لە سەر رێگەی دەربەندیخان-زەڕایەن روویدا."
جاسم علی خان، بەڕێوەبەری بنکەی هاتووچۆی قەزای دەربەندیخان بە هاتووچۆی سلێمانی راگەیاندووە: "کەشف و هێڵکاری وە رێکارە یاساییەکانی هاتووچۆ گیراونەتەبەر."
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەرمەکانیان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور.
ناوی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە:
سەیوان عەلی ئیبراهیم
عائیشە جوامێر
سەرگوڵ جوامێر
ئارین سەیوان عەلی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ