بەرپرسێکی کارەبا: بەهۆی قەرزی کۆنەوە کارەبای هیچ بەشداربوویەکی پڕۆژەی رووناکی نابڕدرێت

17-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشێکی سەرەکیی ئەو ماڵانەی کارەبایان کراوەتە 24 کاژێری پارەی قەرزی کۆنی کارەبایان لەسەرە. بەرپرسێکی کارەبا دەڵێت: "بەهۆی قەرزی کۆنەوە کارەبای کەس نابڕدرێت".
 
بە گوێرەی نوێترین داتای پڕۆژەی رووناکی، زیاتر 450 هەزار هاوبەشی ماڵان و 90 هەزار هاوبەشی بازرگانی لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا لە ئێستادا کارەبایان کراوە بە 24 کاژێری.
 
لەبارەی ئەو هاوبەشانەی کارەبایان کراوە بە 24 کاژێری و پارەی قەرزی کۆنی کارەبایان لەسەرە، بەرپرسێکی باڵای کارەبا ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی قەرزی کۆنەوە هیچ بەشداربوویەکی پڕۆژەی رووناکی گوشاری پارەدانی لێ ناکرێت و کارەباکەی نابڕدرێت".
 
بە گوێرەی ئەو بەرپرسەی کارەبا، ئەوانەی قەرزی کۆنیان لەسەرە ئازادن ئێستا بیدەنەوە یان هەر کاتێک بەردەستیان بوو. گوتیشی: "لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاسانکاری بۆ پێدانەوەی قەرز دەکرێت و بۆ خەڵک دەکرێتە قیستی 12 مانگ، ئەگەر بیانەوێت پارە بدەنەوە".
 
بەرپرسانی کارەبا ئاماژە بەوە دەکەن، پارەی کارەبای رووناکی پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەباوە نابێت، هەرکەس لەکاتی خۆیدا پارەی رووناکی نەدات کارەباکەی دەبڕدرێت.
 
پڕۆژەی رووناکی رایگەیاندووە، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە کارەبای 24 کاژێری لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک سوودمەند بوون و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە بگاتە تەواوی هەرێمی کوردستان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.