ئەفسەرێک لەکاتی جێهێشتنی پۆستەکەی لەلایەن پێشمەرگە و ئەفسەرانەوە بە گریانەوە ماڵئاوایی لێ دەکرێت

17-10-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیەکی سەربازی بە ناوی بەختیار عەزیز دۆڵەمەری کە فەرماندەی سریە بوو لە هێزی تایبەت، ئەمڕۆ پۆستەکەی جێهێشت، بەڵام دیمەنی ماڵئاوایی و بەخشینی گوڵ پێی لەلایەن پێشمەرگە و ئەفسەرانی ئەو شوێنەی دەوامی تێدا دەکرد لە سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو. قوڕگی پڕ لە گریان و باوەش پێداکردن لەو دیمەنانە بوون لە سۆشیاڵ میدیادا زۆر قسەیان لەسەرکرا.
 
گرتەیەکی ڤیدیۆیی ماڵئاوایی ئەفسەرێک کە پلەی رائیدی هەیە و لە هێزی تایبەتی یەکە لە لایەن هاوڕێ و کارمەندانییەوە دەنگدانەوەی لە سۆشیاڵ میدیا دروستکردووە، بەتایبەت کە دیمەنەکە جگە لە ماڵئاواییکردن بە بەخشینی گوڵ، گریانی پێشمەرگەکان بۆ رۆیشتنی ئەو ئەفسەرە و گواستنەوەکەی کاریگەرە.
 
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا نیگەرانی و گریانی پێشمەرگەکان بە روونی دەری دەخات کە بۆ رۆیشتنی ئەو بەرپرسەیان نیگەرانن و ئەویش جگە لە باوەش پێداکردنیان دەست لەسەر سنگ بۆیان دەوەستێت و دواتر قسەیان بۆ دەکات و دڵنەواییان دەداتەوە.
 
رائید بەختیار دۆڵەمەڕی کە ماوەی 29 ساڵ دەبێت پێشمەرگەیە و 16 ساڵە لەو شوێنەی دەوامی دەکرد کە دوێنێ بۆ ئەفسەرێکی دیکە بەناوی رائید ئەحمەد کەریم پۆستەکەی جێهێشت، رۆژی سێشەممە 17-10-2023 لەبارەی گرتە ڤیدیۆییەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پۆستەکەم رادەستی ئەو ئەفسەرە بەرێزە کرد، بەڵام دوای ئەوە نەمزانی کە پێشمەرگە و ئەفسەران ئەو سوپرایزەیان کرد. دەمێک بوو لەگەڵ ئەو بەڕێزانە پێکەوە بووین، بەڵام ئیدی من بە فەرمی گوێزرامەوە بۆ شوێنێکی دیکە. خۆشەویستی ئەو بەڕێزانە سەرمایەیە بۆ من."
 
 
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا بەشێک لە پێشمەرگە و ئەفسەران لە ریزدا دەردەکەون و بەهۆی کاریگەربوونیانەوە هەندێکیان ناتوانن ماڵئاواییەکە تەواو بکەن، جگە لەوەی بە چەپڵەڕێزان ماڵئاوایی لێدەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."