نرخی ئۆتۆمبێل لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزدەبێتەوە

17-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
بازاڕی ئۆتۆمبێل لە پیرانشار
بازاڕی ئۆتۆمبێل لە پیرانشار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بازاڕی ئۆتۆمبێل لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، هاوشێوەی تەواوی ناوچەکانی دیکە، ناجێگرییەکی زۆری تێدا دەبیندرێ. ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر رۆژی یەکشەممەی داهاتوون کە بڕیار وایە نرخی نوێی ئۆتۆمبێل تێیدا ئاشکرا بکرێ.
 
ئاوارە خزری، خاوەن نووسینگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە لە پیرانشار، دەڵێت: ئەو ئۆتۆمبێلانەی ساڵان بە 40 ملیۆن تمەنێک بوون، ئێستا بە ملیارێک و 200 بۆ 400 ملیۆن تمەنن. 
 
کۆمپانیای ئیران خودرۆ، لە کۆبوونەوەی رۆژی 14 تشرینی یەکەمیدا بڕیاری گرانکردنی بەرهەمەکانی بە رێژەی 22٪ پەسندکرد. حکومەت ناڕازییە و دەڵێت، پێویستە ئەو بڕیارە رابگیرێ.
 
رەحمان راگوشا، کڕیاری ئۆتۆمبێلە لە پیرانشار، ئەو دەڵێت، ویستوویەتی ئۆتۆمبێلێک بۆ خۆی بکڕێت، بەڵام لە هەفتەیەکدا نرخەکەی 200 ملیۆن تمەنێک زیادبووە. ئەو دەڵێت، دەبێت ساڵێک کار بکات تاوەکو ئەو پارەیەی دەستبکەوێتەوە.
 
بەهۆی سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر ئێران، کەرەستەکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل هاوردە ناکرێن و ئەوەش وای کردووە کێشە بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان دروست بێت.
 
بۆ دیاریکردنی نرخی ئۆتۆمبێل، ئەنجوومەنی چاودێری نرخێک دیاری دەکات. رێکخراوی پاراستنی مافی بەکاربەر رای خۆی دەڵێت، کۆمپانیاش جێبەجێی دەکات، بەڵام ئەم هاوکێشە سادەیە بووەتە گرێکوێرەیەک کە بە چنگ و ددانیش ناکرێتەوە. 
 
کۆمپانیا دەڵێ، دۆلار بەرزبووتەوە و حکومەت نرخی نوێی لە کاتی خۆیدا نەناردووە، ئەوانیش خۆیان نرخی نوێیان دیاری کردووە.
 
خەڵک چاوەڕێی بڕیاری حکومەت و ئێران خودرۆ دەکات و پێیان وایە، ئەمە ئامادەکارییە بۆ گرانکردنی ئۆتۆمبێل و چاودێریی حکومەتیش لاوازە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.