رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێن، بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی نەغەدە هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو بەندکراوی کوردی بە بنەماڵەکانیان راگەیاندووە.
بەپێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئیتلاعاتی نەغەدە کەسوکاری ئەسعەد رامین و داود رەحیمی، دوو بەندکراوی کوردیان بانگهێشت کردووە و وێنەی تەرمی ئەو بەندکراوانەیان بە کەسوکاریان پێشانداوە.
پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندبوو، ئەو دوو بەندکراوە لە کاتی دەستگیرکردنیان تەقەیان لێکراوە و برینداربوون و لەژێر ئەشکەنجە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە سوپای پاسدارانی ورمێ کوژراون.
ئیتلاعات تەرمی ئەو دوو بەندکراوەی رادەستی کەسوکاریان نەکردووەتەوە و هۆشدارییان داوەتە کەسوکاریان کە نابێت رێوڕەسمی پرسەیان بۆ دابنێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ