رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی ئایفۆن 13ی پرۆماکسی ساختەی بە جۆری ئۆریجناڵ بە چەند کەسێک فرۆشتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە رێگەی فرۆشتنی مۆبایلی جۆری ئایفۆنەوە فێڵی لە هاووڵاتییان كردووە.
وەکو لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک لە بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان تۆماركرد لە دژی تۆمەتبارێك كە "فێڵی لێكردوون بەوەی ئایفۆنی 13ی پرۆماكسی پێفرۆشتوون بە جۆری ئۆرجیناڵ، بەڵام ساختە بووە".
بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
تۆمەتبارەکە (ك) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ