لە ورمێ زڕدایکێک لە کچێکی چوار ساڵان دەدات و زەبر بە مێشکی دەگەیێنێت

17-12-2023
محەمەد تەها
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە پێی ئەو زانیاری و گرتە ڤیدیۆییانەی لە شاری ورمێوە بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتوون، زڕدایکێک لە کچێکی تەمەن 4 ساڵان دەدات و بە هۆیەوە زەبر بە مێشکی کچەکە گەیشتووە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەیەکی شارەکە خەوێندراوە.
 
بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، پێش تێکچوونی تەندروستیی، زڕدایکی ئەو کچە لێی دەدات و لە بەرهەیوانی ماڵەکەیانەوە فڕێی دەداتە نێو حەوشەکەیان و دواتریش هەر بە لێدان و راکێشان دەیباتەوە ژوورەوە.
 
باوکی کچەکە خەڵکی ناوچەی کوتوولی سەر بە شاری خۆیە لە باکووری پارێزگای ورمێ. چەند ساڵە لە ورمێ نیشتەجێییە و لە هاوژینی یەکەمی جیا بووەتەوە. کوڕێک و کچێکی لە هاوژینی یەکەمی هەیە و زیاتر لە ساڵێکە ژیانی هاوژینی لەگەڵ ژنێکی دیکە پێکهێناوە.
 
باوکی کچەکە لە کارخانەیەک لە تەورێز کار دەکات و زۆربەی کاتەکان لە ماڵەوە نییە.
 
شەوی هەینی، 17-12-2023، کە دەنگی گریانی کچەکە بیستراوە، دراوسێکانیان پەیوەندییان بە باوکییەوە کردووە و ئەویش گەڕاوەتەوە و بینیویەتی کچەکەی تەندروستی تێکچووە و زڕدایکەکە نەیبردووەتە نەخۆشخانە.
 
دراوسێکانی ئەو ماڵە بە باوکی کچەکەیان گوتووە، چەند مانگێکە بە تایبەت شەوانە دەنگی گریانی کچ و کوڕەکە دەبیسترێت و زڕدایکیان ئازاریان دەدات.
 
بە پێی زانیارییەکان، دوای رووداوەکە، باوکی کچەکە سکاڵای دژی هاوژینەکەی تۆمارکردووە و پۆلیسی ورمێ زڕدایکی کچەکەی دەستبەسەر کردووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند سەر مانگایەک لە سۆران کە بۆ قوربانی ئامادەکراون.

رێنمایی یەکێتیی زانایان لەبارەی قوربانیکردن؛ "دەبێ ئاژەڵەکە بێ عەیب بێت"

یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان مەرج و رێنماییە شەرعییەکانی بۆ ئەنجامدانی قوربانی لە جەژن دا راگەیاند و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان کە هەر ئاژەڵێک عەیبدار و نا تەندروست بێت، وەک قوربانی قبووڵ ناکرێت.