سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی سووریا: هیوادارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانە رابگیرێن

18-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پەیامێکی نوێی لەبارەی "گۆڕانکارییەکانی سووریا" بڵاوکردەوە و داوای هیوای خواست کە "بەزووترین کات  ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە رابگیرێن." 
 
رۆژی یەکشەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2026، بارەگای بارزانی پەیامی سەرۆک بارزانی بڵاوکردەوە. لەدوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی سەرۆک بارزانی و تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لە پیرمام، ئەمە یەکەمین پەیامی سەرۆک بارزانییە.
 
سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەکەی دوێنێیان لەگەڵ نێردەی ئەمریکا لە سووریا بە فەرماندەی گشتیی هەسەدە و سەرۆکی ئەنەکەسە بە "گرنگ" ناودەبات و دەڵێت: "هیوادارین هەموولایەك بۆ ئەو رێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سووریا بەستراون."
 
سەرۆک بارزانی مەرسوومەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لەبارەی مافەکانی کورد بە "هەنگاوێکی ئەرێنی و ئاراستەی دروست" ناودەبات.
 
هەر لەوبارەیەوە سەرۆک بارزانی هیوا دەخوازێت ئەو هەنگاوە ببێتە "زەمینەیەک بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت."
 
هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و  هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت.
 
 
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: 
 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
 
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 
سەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا و لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی گرنگمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و سەرۆكی ئەنەكەسە هەبوو.
 
هیوادارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن كە ئێستا لەنێوان هێزەكانی حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئارادایە و هەموو لایەك بۆ ئەو ڕێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەییشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سووریا بەستراون. هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و  هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت.
 
مسعود بارزانی
18ی کانوونی دووەمی 2026
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامی 60 مەتری لە ناوەندی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەڕێوەبەری رێگەوبانی هەولێر: پلان هەیە رێگە سەرەکییەکان بکرێنە پارە

بەڕێوەبەری گشتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر رایدگەیێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی رێگە سەرەکییەکان "بکاتە پارە" و داهاتەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەیان بەکاربهێنێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، ساڵانە پێویستیان بە نزیکەی 70 ملیار دینارە، بەڵام پار تەنیا دوو ملیاریان بۆ خەرجکراوە.