رووداو دیجیتاڵ
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری "کشانەوە"ی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە چەند ناوچەیەکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و مەرسوومی ئەحمەد شەرع بۆ "ماف"ەکانی کورد دەکات.
سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، "پاش ئەو ئاوارەیی و ستەمەی ئێخەی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی گرتەوە لە حەلەب، سێ پێشهاتی ئەرێنی روویدا کە جێگەی دەستخۆشی و نرخاندنن."
ئەمینداری یەکگرتوو سێ پێشهاتەکەی لەم سێ خاڵەدا خستووەتەڕوو:
- بڕیاری (خۆسەر)ی [بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا] بۆ راگرتنی جەنگ و کشانەوە.
- مەرسوومی [ئەحمەد شەرع] سەرۆکی [کاتیی] سووریا سەبارەت بە پێگەی کورد ومافەکانی.
- جووڵەی دیپلۆماسی و دیداری راستەوخۆ.
راگەیێندراوەکەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو دوای ئەوە دێت، لە 6ی ئەم مانگەدا سوپای عەرەبیی سووریا پەلاماری هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەبی دا، وێڕای کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە فەرمی، هێرشەکانی ئەو سوپایە دژی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەردەوامە و رانەگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ