رووداو دیجیتاڵ
لە نەخۆشخانەیەکی شاری کەلار، لەنێوان کەسوکاری نەخۆشێک و کارمەندانی ئێشکگری نەخۆشخانەکە دەمەقاڵە دروست دەبێت و کەسوکاری نەخۆشەکە دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە بریندار دەکەن.
شەوی یەکشەممە، 17-03-2024، عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، "ئەمشەو کەسوکاری نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لەگەڵ دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە دەبێت بەشەڕیان و لە ئەنجامدا دوو گەنج پەلاماری دوو کارمەندی بەشی کارگێڕیی نەخۆشخانەکە دەدەن و برینداریان دەکەن."
عەلی جەمال قدووری گوتی، "دوو گەنجەکە برای یەکدین و دوو کارمەندەکە سکاڵایان لەسەر تۆمار کردوون."
تۆمەتبارەکان ناویان ( ه م ش ) لەدایکبووی 2005 و( ه م ش ) لەدایکبووی 1994ـە و بەپێی مادەی (229) لە یاسای سزادانی عیراقی و بە فەرمانی دادوەر بەندکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ