رووداو دیجیتاڵ
ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی رووداو و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاودەکاتەوە، بە پشتبەستن بە کەشناسی، پێشبینی دەکات، "لە راپەڕین 85 ملیم باران ببارێت".
رۆژی دووشەممە، 18ـی مارسی 2024، ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی رووداو و کارەسات لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی باران و هەورەتریشقەی بەهێز روو لە هەرێمی کوردستان دەکات" و لە هەندێک شوێن زیاتر لە 80 مللیمەتر باران دەبارێت.
بەپێی پێشبنییەکان بڕی باران لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت.
هەولێر: 40 مللیمەتر، کاتی پێشبینی چڕی دابارین، كاژێر 11 ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە، تاوەكو كاژێر 6ی ئێوارەی هەمان رۆژ.
سلێمانی: 40-55 مللیمەتر، کاتی پێشبینی چڕی دابارین، دوای نیوەڕۆی سێشەممە، تاوەكو چوارشەممە.
دهۆك: 70 مللیمەتر، کاتی پێشبینی چڕی دابارین، درەنگیی ئەمشەو دووشەممە، تاوەكو شەوی سێشەممە.
هەڵەبجە: 30-35 مللیمەتر، کاتی پێشبینی چڕی دابارین، دوای نیوەڕۆی سێشەممە تاوەكو چوارشەممە.
گەرمیان: 30-40 مللیمەتر، کاتی پێشبینی چڕی دابارین، دوای نیوەڕۆی سێشەممە تاوەكو چوارشەممە.
زاخۆ: 80 مللیمەتر، کاتی پێشبینی چڕی دابارین، درەنگیی ئەمشەو دووشەممە، تاوەكو شەوی سێشەممە.
سۆران: 60 مللیمەتر، کاتی پێشبینی چڕی دابارین، بەرەبەیانی سێشەممە، تاوەكو درەنگیی شەوەكەی.
راپەڕین: 85 مللیمەتر، کاتی پێشبینی چڕی دابارین، دوای نیوەڕۆی سێشەممە، تاوەكو چوارشەمە.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند: "بارانی بەخوڕی پێشبینیکراو دەبێتە هۆی رۆچوونی زەوی و هاتنەخوارەوەی بەرد لە شاخەکان" و دەشڵێت؛ "بۆ کاری پێویست نەبێ، لە ماڵەکانتان دەرنەچن".
بارانى 12 کاتژمێری رابردووى ئەمڕۆ رێکەوتى 18-3-2024 لە ناوچەکانى هەرێم:
سۆران 8.4 ملم
پیرمام 0.6 ملم
شەقڵاوە 1.2 ملم
سلێمانى 19.6 ملم
چەمچەماڵ 10.7 ملم
دهۆک 3.2 ملم
زاخۆ 15.7 ملم
کەرکووک 4.0 ملم
ئاکرێ 10.6 ملم
ئامێدى 15.2 ملم
بامەڕنێ 8.4 ملم
باتیفا 18.4ملم
مانگێش 7.8ملم
بارزان 31.4 ملم
رواندز 1.2 ملم
مێرگەسۆر 32.0ملم
سیدەکان 11.6ملم
بازیان 13.6ملم
دەربەندیخان 18.4 ملم
حاجى ئۆمەران 5.4 ملم
خەبات 0.8 ملم
پێنجوێن 16.2 ملم
ماوەت 21.6 ملم
قەڵادزێ 8.2 ملم
هەڵشۆ 13.4ملم
هەڵەبجە 11.4ملم
کەلار 6.8 ملم
مەیدان 12.4 ملم
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ