منداڵێک لە خورماتوو تووشی خوێنبەربوون بووە و گومان دەکرێت دەستدرێژی کرابێتە سەر

18-03-2025
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
منداڵەکە دوو ساڵ و نیوە و تەندروستی ناجێگیرە.
منداڵەکە دوو ساڵ و نیوە و تەندروستی ناجێگیرە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێک لە قەزای خورماتوو تووشی خوێنبەربوون بووە و براوەتە نەخۆشخانەی کۆماری کەرکووک. دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، جگە لە خوێن بەربوون، پێی راستی لە دوو شوێنەوە شکاوە.
 
مەناع ئیبراهیم، جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی کۆماری کەرکووک باس لەوە دەکات، "رووداوێکمان بە فەرمی لە خورماتووەوە پێگەیشت کە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نیوە بەناوی ریتاج، ئەو منداڵە خوێنبەربوونی هەیە لە شوێنی هەستیار و ئێمەش ناردمان بۆ پزیشکی پسپۆڕ. دوای پشکنین دەرکەوت پێویستی بە نەشتەرگەری نەبوو، بەڵام ئێمە گومانمان هەیە ئەو منداڵە دەستدرێژی کرابێتە سەر."
 
خێزانەکە خەڵکی سلێمان بەگی سنوری خورماتوون، باوکی کچەکە کە تەمەنی 25 ساڵە لە بنکەی پۆلیسی خورماتوو دەستبەسەرە. 
 
نووسینگەی کەرکووکی مافی مرۆڤی عێراقی، زانیاری و داتای لەسەر ئەو منداڵە کۆکردووەتەوە و داوا دەکات لایەنە ئەمنییەکان رێکاری تووند ئەو کەسە بگرنەبەر کە پێشێلکارییەکەی ئەنجامداوە. 
 
زەمیا محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی مافی مرۆڤە و دەڵێت، "منداڵەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراوە بۆ پشکنینی تایبەتی تەندروستی، ئێمە بانگەواز بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆی عێراق دەکەین، بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی ئەو پێشێلکارییەی کە منداڵەکەی کردووەتە ئامانج".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.