گرووپێکی چەکدار دەڵێت بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر سلێمانی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گرووپی "ئەسحابولکەهف" بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشکردنە سەر "بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا" لە سنووری پارێزگای سلێمانی رادەگەیێنێت و دەڵێت، هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، 18-03-2026، گرووپی "ئەسحابولکەهف" راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بەرژەوەندییەکانی دوژمنی ئەمریکی لە باکووری عێراق لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) کراونەتە ئامانج."
 
ئەو گرووپە چەکدارە کە بەشێکە لە "بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق"، جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکانیان دەکەنەوە و دەڵێن: "ئۆپەراسیۆنەکانمان روو لە زیادبوون دەکەن." هاوکات داوا لە هاونیشتمانییانی مەدەنی دەکەن لەو شوێنانەی هێزەکانی ئەمریکای لێیە، دووربکەونەوە.
 
پەیامنێری رووداو رایگەیاند: "تەنیا ئەمشەو لە سنووری پارێزگای سلێمانی چوار درۆن تێکشکێندراون."
 
دوای کوژرانی چەندین سەرکردە و بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق چڕکردووەتەوە و بەردەوام بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشانە دەگرنە ئەستۆ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە