دارستانێکی پارێزگای مەلەتی سووتا

18-08-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دارستانێکی ناوچەی کەفەردیز لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان بە هۆکارێکی نادیار سووتا.
 
ئاگرەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 18-8-2025 هەڵگیرسا و هەوڵەکان بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی بەردەوامن.
 
سەدار یاڤوز، پارێزگاری مەلەتی رایگەیاند، لە کەفەردیز لە ئاسمان و وشکانییەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت و رایگەیاند کە بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
 
تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و کارمەندانی بەرگریی شارستانیی مەلەتی لە شوێنی رووداوەکەن.
 
بەهۆی هەڵكردنی باوە، ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنە دەکات، بۆیە چەند ئاوەدانییەک چۆڵکراون.
 
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئەفیسی ئەورووپی کە تایبەتە بە سووتانی دارستانەکان، لە رۆژی 1-1-2025 هەتاوەکو 13-8-2025 لە تورکیا و باکووری کوردستاندا 4 هەزار و 426 ئاگر لە دارستانەکان کەوتوونەتەوە. بەهۆیانەوە نزیکەی 497 هەزار و 690 دۆنم زەوی زیانی بەرکەوتووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە