شەش هەزار منداڵ لە باکووری کوردستان بە کۆمەڵ نوێژی سوپاسگوزارییان کرد

18-09-2023
هەوار ئیسماعیل
چالاکییەکە لە مزگەوتی پەیامبەر سلێمان بەڕێوەچوو
چالاکییەکە لە مزگەوتی پەیامبەر سلێمان بەڕێوەچوو
نیشانەکردن نوێژ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، هەزاران منداڵ و خێزانەکانیان بەشدارییان لە چالاکیی 'ژیان بە نوێژ جوانە'ـدا کرد کە لەلایەن "پلاتفۆرمی نەوەی قورئان" لە ئامەد رێکخرابوو.
 
چالاکییەکە رۆژی یەکشەممە 17ـی ئەیلوولی 2023 بە بەشداریی شەش هەزار منداڵی تەمەن 7-10 ساڵان و خێزانەکانیان لە مزگەوتی پەیامبەر سلێمان (د.خ.) لە ناوچەی سووری ئامەد بەڕێوەچوو. 
 
پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە راهێنانێکی 20 رۆژەدا منداڵانی کچ و کوڕی فێری نوێژ، خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و شارەزابوون لە ژیانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.) کرد. 
 
بەرنامەکە بە خوێندنەوەی قورئان دەستیپێکرد و دواتر منداڵەکان 'نوێژی سوپاسگوزاری'ـیان کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.