لە شنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەدۆزرێتەوە

19-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە کاتی کارکردن لە شەقامێکی کۆمەڵگەیەکی قەزای شنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی داعش دەدۆزرێتەوە.
 
خەیری عەلی، بەرپرسی رێکخراوی پتریکۆر بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە رووداوی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لەکاتی کارکردن بۆ رێککردنی شەقام و دانانی شۆستە لە کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر، ژمارەیەک کرێکار گۆرێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە رووفات و جلوبەرگی ئافرەتێکی بەتەمەن دەرکەوتووە."
 
دوای دۆزینەوەی گۆڕەکە لایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکان لە گۆڕەکە ئاگادارکرانەوە. 
 

بەگوتەی خەیری عەلی، بەرپرسی رێکخراوەکە، گۆڕەکە لە دەروازەی کۆمەڵگەکە دۆزراوەتەوە، هێشتا دیار نییە رووفاتی چەند کەسی تێدایە: "بەڵام قوربانییەکانی دەستی چەکدارانی داعشن و گۆڕەکە بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە."
 

رێکخراوەکە دوای چوونە سەر گۆڕەکە، تیمەکەیان هەموو زانیارییەکانی بەردەستی بە فەرمانگەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق داوە و لایەنە ئەمنییەکانی ئاگادارکردووەتەوە.
 

دوای ئەوەی داعش لە ساڵی 2014 مووسڵ و قەزای شنگالی گرت، زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی رفاند، بەشێک لە رفێندراوەکانی هەر لە نێو شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری کوشتن، بەپێی ئامارە فەرمییەکان تاوەکو ئێستا 93 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، 55یان هەڵدراونەتەوە و 38یان ماون، لە کۆی زیاتر لە 700 رووفاتی دۆزراوە لە گۆڕە هەڵدراوەکان، 204یان بە پشکنینی دی ئێن ئەی ناسراونەتەوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.