چاندنی بێ خاک؛ داهێنانێکی سەرنجڕاکێشی قوتابیانی زانکۆی نەورۆز لە یەکەم فێستیڤاڵیاندا

19-04-2025
حەیدەر دۆسکی
ئیدریس نێچیرڤان بارزانی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بوو
ئیدریس نێچیرڤان بارزانی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بوو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چاندنی بێ خاک یەکێکە لە نوێترین داهێنانەکانی قوتابیانی بەشی ئەندازیاریی زانکۆی نەوروز کە لە فێستیڤاڵی یەکەمی زانکۆکەدا لە دهۆک پێشکێش کرا. لەو سیستمەدا، چاندن پێویستی بە خاک نابێت. 
 
لە فێستیڤاڵەکەدا کە بە ئامادەبوونی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو، 30 داهێنانی نوێی قوتابیانی زانکۆکە نمایش کران و هەندێکیان قوتابیی کارمەند و خاوەن کارن.
 
مەریەم محەممەد، قوتابیی زانکۆی نەوروز بە رووداوی گوت، "زیاتر تەرکیزی ئێمە لەسەر سیستمی کشتوکاڵی ناوخۆییە. لێرەدا رووناکیی دەستکردمان دروستکردووە بۆ پێوانەکردنی گەرمی و سەرما، هەروەها سیستمی ئاودان. لێرەدا پانکەمان هەیە، موتۆرەکە کاری خۆی دەکات کاتێک گیا پێویستی بە ئاو هەبێت، ئاوەکە پڕدەکات و کاتێک هەستیارەکە دەبینێت پڕ بووە، ئاوەکە دەگەڕێتەوە، واتا ئاو بەفیڕۆ ناچێت. هەموو بەرهەمە ناوخۆییەکان دەتوانرێت بەم شێوەیە بچێنرێن."
 
بووشرا عومەر، قوتابییەکی دیکەی زانکۆی نەوروزە، خۆی خاوەنی پڕۆژەی تایبەتی خۆیەتی و دەڵێت: "ئێمە وەک قوتابیانی زانکۆی نەوروز زۆر متمانە بەوە دەکەین کە دەتوانین خۆمان بنیات بنێین. گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە من خۆم گوڵخانەم هەیە و لەگەڵ خوێندنەکەمدا بەڕێوەی دەبەم. من پلانی دیکەشم هەیە، بۆیە زۆر کار دەکەم."
 
زانکۆی نەوروز بەشێکە لە ڤیژن ئیجیوکەیشن گرووپ کە ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دەکات. ئەو سەردانی فێستیڤاڵەکەی کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە کار و داهێنانەکانی قوتابیان ببینێت.
 
بەپێی داتاکان، زانکۆی نەوروز دوو هەزار و 900 قوتابی لە 7 کۆلێژ و 24 بەشی جیاوازدا لەخۆدەگرێت. بەشێک لەو بەشانە یەکەم ساڵە کراونەتەوە و لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.