شاندی حاجییان: لە سبەیەوە رێکارەکانی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دەستپێدەکات

19-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە سبەیەوە رێکارەکانی گەڕانەوەی ئەو حاجییانەی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات کە بە رێگەی وشکانیی چوونەتە سعودیە.
 
رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رێکارەکانی گەشتی وشکانیی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە 20ـی ئەم مانگەوە دەستپیدەکات و رۆژێک یان دوو رۆژ دواتر دەگەڕێنەوە.
 
ئەم ساڵ 4685 هاونیشتمانی بۆ حەجکردن چوونەتە سعودیە؛ لەو ژمارەیە 1460 کەسیان بە رێگەی وشکانی رۆیشتوون.
 
لەبارەی گەڕانەوەی ئەو حاجییانەی بە رێگەی ئاسمانی گەشتەکەیان کردووە، رۆژگار جەعفەر گوتی: "25ـی ئەم مانگە رێکارەکانی گەڕانەوەیان دەستپێدەکات و گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی مەدینەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەبن".
 
ئەمساڵ سەتان هاونیشتمانی دوور لە رێکارە فەرمییەکان و بە ڤیزەی یەک ساڵیی چوونە سعودیە بۆ ئەنجامدانی رێوەڕەسمەکانی حەج. رۆژگار جەعفەر دەڵێت، ئەمساڵ 15 حاجی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، 14یان بە رێگەی ڤیزەی یەک ساڵی چوون.
 
لە ساڵی 2023ـدا چوار هەزار و 685 هاونیشتمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە کە 720ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.