رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە سەری ساڵی نوێی کۆچیدا دەڵێت، "يادى 1ـى موحه‌ڕه‌م و سه‌رى ساڵى نوێی كۆچى به گه‌رمى له ته‌واوى خوشک و برايانى موسڵمان له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م."
وەک لە پەیامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە، "هيوادارم ساڵى نوێ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت."
لە یادەکەدا، نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا دەکاتەوە و دەڵێت، "هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و و‌ڵاته‌كه‌مان، پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين."
دەقی پەیامەکەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى به گه‌رمى له ته‌واوى خوشك و برايانى موسڵمان له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى تازه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.
له‌م ياده پيرۆزه‌دا جه‌خت له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و و‌ڵاته‌كه‌مان، پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين.
سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
1ى موحه‌ڕڕه‌مى 1445
19/7/2023
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ