شارەوانی هەولێر: 7.5 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک خەرجکراوە

19-08-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
نیشانەکردن هەشتی حەسارۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بای نزیکەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار کاری دروستکردنی شەقام و شۆستە و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر جێبەجێکراوە. دەشڵێت، تائێستا کەمتر لە 100 هاونیشتمانی داوای رێگەپێدانیان بۆ دروستکردنی خانوو پێشکێشکردووە.
 
بەشێک لە هاونیشتمانیان لەڕێگەی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداوەوە داوای جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک دەکەن، داوا دەکەن، حکومەت چارەنووسی گەڕەکەکەیان یەکلابکاتەوە.
 
کارزان عەبدولهادی، جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە رادیۆی رووداوی گوت، "ئەمساڵ بای نزیکەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار پڕۆژەی رێگە و شۆستە و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک جێبەجێکراوە، کە شەقامێکی 60 مەترییە لەگەڵ شۆستە و کاری ئاوەڕۆ."
 
جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا شارەوانی نەخشە و ماستەرپلانی گەڕەکەکەی داناوە و بلۆکی گەڕەکەکان دیاریکراون.
 
بەگوتەی کارزان عەبدولهادی، تائێستا ئەوانەی داواکارییان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکەکە پێشکێشکردووە، کەمترن لە 100 هاونیشتمانی، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزارییەکان بگەیێننە گەڕەکەکان، لانیکەم دەبێت 30٪ گەڕەکەکە ئاوەدان ببێتەوە و خەڵکی تێدا نیشتەجێبێت.
 
گوتیشی، ئێستا رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک کراوەتەوە، هاونیشتمانیان دەتوانن داواکاری پێشکێش بکەن و، "وەکو شارەوانی هەولێر و حکومەت بەردەوام کار لەسەر ئەوە دەکەین خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکەین، بەگوێرەی پلان و بودجەی بەردەستمان."
 
بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی  فەرمانبەرانیش (هەشت هەزاری) کە کەوتوونەتە دیوی رۆژهەڵاتی شەقامی کۆڕنیشی هەولێر دەڵێن "پێشتر پردێکمان هەبوو، بەهۆی لافاو لایاندا و ئێستا رێگەی پەرینەوەمان نییە."
 
کارزان عەبدولهادی، جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر، لەوبارەوە دەڵێت،" ئەو رێگەیانە [پردی دروستکراو] هەبوون لەبەر لافاو لابراون، ئێستا دەرخەستە بۆ دروستکردنی پرد بەشێوەیەکی ئەندازەیی لەسەر کۆڕنیش کراوە و رەوانەی پارێزگا کراوە بۆ ئەوەی بەزوویی بۆیان دروست بکەین."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بەئامانجگرتنی بارەگایەکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئیلام

لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ زۆرترین هێرشەکان لە ئیلام بوون

رۆژی شەممە 07-03-2026 چەندین بنکەی سەربازیی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە فڕۆکە، درۆن و مووشەک کرانە ئامانج. هەشت رۆژ بەسەر دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا ژمارەی قوربانیان و تەواوی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، بە فەرمی رانەگەیێندراون