بەرەی گەل داوا دەکات 'دەنگدەرانی گۆڕان' دەنگ بە لیستەکەی ئەوان بدەن

19-10-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرەی گەل داوا لە لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات دەنگ بە لیستەکەی ئەوان بدەن و دەڵێ: "پشتیوانی لەو پرەنسیپانە بکەن کە گۆڕان لە سەرەتادا لەسەری دامەزرا".
 
بەرەی گەل کە لەو هەڵبژاردنەدا بە لیستی 'بەرەی گەلەکەمان' بەشدارە لە راگەیێنراوێکدا دەڵێ :"گۆڕان لە دوای وەفاتی نەوشیروان مستەفا بووە قوربانی خەڵکانی هەڵپەرست و خیانەتکار بە سەدان هەزار دەنگ و خەونی خەڵکێکی نارازی کە هیوایان بە گۆڕانکاری بەستبوو، لە پێناو پۆست و پارەدا لە بار برا.''
 
حیزبەکە رووی لە دەنگدەرانی گۆڕانە و دەڵێ :"باوەڕمان بە دەنگ و دەستی خەڵک هەیە، ئەو خەڵکەی کە سەرەڕای هەموو ئازار و مەینەتێک، هێشتا هیوای گۆڕانکاری لە دڵیدایە" باسی چوار خاڵیش دەکات وەکو 'ئامانجێک' لە پێناوی دا کار دەکەن .
 
"بەرەی گەلەکەمان" دەڵێت، "بانگەوازمان لە هەموو کەسانێکە باوەڕیان بە گۆڕانکاری راستەقینە هەیە''.
 
لیستەکە بەشدارە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک بەربژێری هەیە.
 
 ئەو حیزبە کە لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان بەناوی بەرەی گەل بەشداری کردبوو، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 25 بەربژێری هەیە. زۆرترین بەربژێریشی لە پارێزگای سلێمانییە، کە 11 بەربژێرن.
 
لیستەکە هیچ پۆستەر و فلێکسی هەڵنەواسیوە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە  کێشەی دارایییان هەیە، شادمان مەلا حەسەن هەڵسوڕاوی بەرەی گەل رۆژی 11ـی 10ـی 2025 بە رووداوی راگەیاند: "حیزب هیچ پارەیەکی نییە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن" .

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.