لە ئامەد رێپیوان بۆ ئازادیی ئۆجەلان کرا و گرژی دروست بوو

19-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رێپێوان کرا، پۆلیس دەستوەردانی کرد و بەهۆیەوە ئاڵۆزی دروستبوو.
 
رێپێوانەکە ئێوارەی رۆژی شەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2025، لەلایەن ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لە ناوەندی شاری ئامەد رێکخرا. 
 
هەریەک لە بێریتان گونەش، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی مێردین، سەرهات ئەرەن، عەدالەت کایا و محەممەد کاماچ، پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە بازنەی ئامەد بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد. 
 
رێپێوانەکە لە پردی عەلی پنارەوە دەستیپێکرد و ئامانجەکەی ئەوە بوو، پۆستەری ئۆجەلان لە بورجی بێنووسەن لە شارۆچکەی سوور لە ناوەندی شاری ئامەد هەڵبواسن، بەڵام پۆلیس رێگری لێکردن.
 
پۆلیس داوای لە بەشداربووانی رێپێوانەکە کرد لەوێ کۆتایی بە خۆپێشاندانەکە بهێنن و دوای خوێندنەوەی راگەیێندراوەکەیان بڵاوە بکەن، بەڵام گرووپەکە رایانگەیاند، تاوەکو بورجی بێنووسەن دەڕۆن و لەوێ راگەیێندراو دەخوێننەوە.
 
لەنێوان پۆلیس و خۆپێشاندەراندا ئاڵۆزی دروستبوو. دوای ئاڵۆزییەکە، پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا. دوای کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکە، بەیاننامەیەک بە زمانی کوردی خوێندرایەوە و بەشداربووان بڵاوەیان کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.