گۆڕانکاری لە چوار پۆستی پارێزگای سلێمانی کرا

19-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە گۆڕانکاری لە چوار پۆستی کارگێڕیی پارێزگای سلێمانی کرا، ئەوانیش جێگری پارێزگاری سلێمانی، قایمقامی قەزای شارباژێر، بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ و بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل بوون. پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "سەرجەم گۆڕانکارییەکان بە رێکاری یاسایی و بەپێی رێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراون."
 
رۆژی یەکشەممە 19-11-2023، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ماوەیەک بوو ئەو چوار پۆستە بەتاڵ بوون و پێویست بوو کەسیان بۆ دیاری بکرێت، لەوانە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بە وەکالەت، کە پێشتر ئەو بەڕێزە قایمقامی قەزای شارباژێر بوو، ئەمڕۆ پۆستەکەی وەرگرت و کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو دانرا، جگە لە دانان و دەستبەکاربوونی بەڕێزێکی دیکە بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ و بەڕێزێکی دیکەش بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل."
 
پارێزگاری سلێمانی گوتی، "هەموو گۆڕانکارییەکان بەپێی رێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراون."
 
بەپێی راگەیێندراوی پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 19-11-2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی عەتا محەممەد، نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئاوات محەممەد، قایمقامی قەزای مەڵبەندیی سلێمانی، دوای فەرمانی وەزاریی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی دەسەڵاتەکانی پارێزگار، ئەم کەسانە بۆ ئەرکە نوێیەکانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی راسپارد:
 
شاهۆ عوسمان کەریم، بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت.
 
عوسمان ئەنوەر محەممەد، بۆ قائمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت.
 
رەفعەت فاتیح رەشید، بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ.
 
هیوا محمد ساڵح، بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."