ئەو خێزانەی دووبز کە پاسەوانەکانی پەرلەمانتارێک هێرشیان کردە سەریان، سکاڵاکەیان کشاندەوە

19-11-2025
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ چوارشەممە لە دادگای دووبز، ئەو خێزانەی عەرەبەی 14 ئەم مانگە لەلایەن موهەیمن حەمدانی، بەربژێری سەرکەوتووی تەقەدووم و پاسەوانەکانی هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان، سکاڵای خۆیان کشاندەوە و سازشیان لە داواکەیان کرد.
 
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووبز بە رووداوی راگەیاند، "لە رێگای سوڵحی عەشایەری، بە پارە قەرەبووی ئەو ماڵە کراوەتەوە و ئەوانیش لە پێش دادوەر سازشیان لە داواکەیان کردووە و دۆسیەکەیان داخست".
 
رووداو زانیویەتی، لە بارەگای فیرقەی هەشتی سوپای عێراق لە کەرکووک، کەسوکاری موهەیمەن حەمدانی بە هاوکاریی فەرماندەی فیرقەی هەشت، سوڵح لەگەڵ ئەو ئەفسەرەی سوپاش کراوە کە لە رۆژی رووداوەکە موهەیمەن بە زلە لێی دابوو. 
 
15ی 11ی 2025 لەسەر نووسینی کۆمێنت لە فەیسبووک، موهەیمەن حەمدانی و پاسەوانەکی دەچنە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی عەرەب کە پێشمەرگەیە، خانووەکەیان دەدەنە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە دایک و خوشکی پێشمەرگەکە دەدەن، لەسەر ئەم رووداوە هەشت پاسەوانی موهەیمەن دەستگیرکران کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئەوانیش ئازاد بکرێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.