لە ئیستەنبووڵ شەش رۆژنامەڤان خرانە زیندانەوە

20-01-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای چوار رۆژ لە دەستگیرکردنیان، دادگەی سزاکانی ئیستەنبووڵ بڕیاری زیندانیکردنی شەش رۆژنامەڤانی دەرکرد. 

بەرەبەیانی رۆژی 17ـی کانوونی دووەمی 2025، لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستەنبووڵ، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە هەر سێ پارێزگای ئیستەنبووڵ، مەرسین و وان، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، شەش رۆژنامەڤانیان بە ناوەکانی نەجلا دەمیر، رەحیمە کارڤار، ئەحمەد گونەش، وێلات ئەکین، ڤێدات ئۆروچ و رەیهان هاجیئۆغڵو دەستگیرکرد.
 
هەر لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستەنبووڵ، ئەو رۆژنامەڤانانەی لە هەردوو پارێزگای وان و مەرسین دەستگیرکران، گوازرانەوە ئیستەنبووڵ بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان. دوای چوار رۆژ لە لێکۆڵینەوە، رۆژی دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، دەستەی دادوەرانی دادگەی سزاکانی ئیستەنبووڵ، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەکردن و رەوانەی گرتووخانەی سزا قورسەکانی چاغڵایان کران. 
 
داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبووڵ لەو تۆمەتنامەیەی ئامادەیکردبوو، ئاماژەی بە لێدوانی شەش رۆژنامەڤانەکە کردبوو لە کاتی بەشداریکردنیان لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە و بانگەشەکردن بۆیان خستە پاڵیان و داوای سزادانیان کرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە