لە هەولێر نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای هۆنۆری چینی نمایش کرا؛ قەبارەکەی هێندەی دوو مۆبایلی ئاساییە

20-03-2024
هۆرڤان رەفعەت
نوێترین جۆری مۆبایلی کۆمپانیای هۆنۆری چینی
نوێترین جۆری مۆبایلی کۆمپانیای هۆنۆری چینی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە بەردەم قەڵا دێرینەکەی هەولێر، یەکێک لە کۆمپانیا گەورە بەرهەمهێنەرەکانی ئامێرە زیرەکەکان، نوێترین مۆبایلی زیرەکی خۆی نمایش کرد.
 
هۆنۆر ماجیک ڤی 2، نوێترین مۆبایلی زیرەکی کۆمپانیاکەیە، لەسەر ئاستی عێراق بۆ یەکەم جارە لە هەولێر نمایشکرا. هەرچەندە مۆبایلەکە هێندەی دوو مۆبایلی ئاسایی دەبێت و شاشەی 7.92 ئینجە، بەڵام بە گوتەی نوێنەرانی کۆمپانیاکە، تەنکترین و بەهێزترین مۆبایلی کۆمپانیاکەیە.
 
کامێراکانی دواوەی 50 مێگاپێکسڵ و کامێراکانی پێشەوەی 16 مێگاپێکسڵن، لەگەڵ پاترییەکی 5 هەزار میلی ئەمپێری کە ئەمەش یەکێکە لە بەتواناترین پاترییەکان.
 
دیبۆ ژانگ، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمپانیای هۆرنۆ بە رووداوی گوت، "ئەوەندە تەنکە، چونکە ئێمە تەکنەلۆژیایەکی نوێمان هەیە کە پێی دەگوترێت [تەکنەلۆژیای سلیکۆن کاربۆن پاتری]، کارگە پیشەسازییەکانمان بەردەستیان کردووە بۆ ئەم مۆبایلە نوێیە، هەرچەندە چوار بەشە، بەڵام زۆر کێشی کەمە".
 
ساڵی 2024، کۆمپانیای هۆنۆر 2 مۆبایلی دیکەی زیرەکی نمایش کردووە بە چەند نرخێکی جیاواز کە لەگەڵ دۆخ و ویستی خەڵکدا بگونجێت.
 
مەنسور ژانگ، بەرپرسی بەشی بەرهەمەکان لە کۆمپانیای هۆنۆر دەڵێت، "کامێرای ئەم مۆبایلە 90 سیریەس و 200 مێگاپێکسڵە، ئەم مۆبایلە بۆ دروستکردنی ڤڵۆگ و ڤیدیۆ تۆمارکردن زۆر زۆر گونجاو و لەبارە، چونکە لەنێو بەشی تایبەتمەندی کامێراکەیدا شێوازی زۆر جیاواز و سەرنجڕاکێشی تێدایە بۆ دروستکردنی ڤڵۆگ کە دەتوانیت راستەوخۆ بەکاریانبهێنیت بەبێ ئەوەی پێویستت بە هیچ بەرنامەیەک هەبێت بۆ ئیدیتی ڤیدیۆکان".
 
هۆنۆر، کۆمپانیایەکی چینییە و ساڵی 2010 یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردووەتەوە، ئێستا بەرهەمەکانی لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان دەفرۆشرێن، عێراق یەکیکە لەو وڵاتەی بووەتە بازاڕێکی جێگە متمانە و باش بۆ ئەم کاڵا تەکنەلۆژییە چینییە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.