بەهۆی جەژنەوە هاتووچۆی بازرگانی لە دوو دەروازەی هەرێمی کوردستان و ئێران رادەگیرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە، هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی باشماخ و پەروێزخان رادەگیرێت و گەشتیاری بەردەوام دەبێت. گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەڵێت، لە دەروازەی ئەوانەوە هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاریی بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی هەینی 20ـی ئادار، دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و نەورۆزەوە، ئەمڕۆ و سبەی 20 و 21ـی ئادار، هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەکەمانەوە رادەگیرێت".
 
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەنیا هاتووچۆی بازرگانی رادەگیرێت و هاتووچۆی گەشتیاری بەردەوام دەبێت".
 
لە راگەیێندراوەکەی دەروازەی پەروێزخان دا هاتووە، "یەکشەممە 22ـی ئادار، هاتووچۆی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە".
 
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیش لە پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، "یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بۆ ماوەی 24 کاژێر هاتووچۆی بازرگانی لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رادەگیرێت".
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی دەروازەکە بێت، هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت. ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی هاتووچۆی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.
 
سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم جەژنە جیاواز لە رابردوو هاتووچۆی گەشتیاری و بارزگانی لە دەروازەکە راناگیرێت".
 
گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران گوتی: "لەگەڵ ئەوەی جەژنە و کەس هاتووچۆی بازرگانی ناکات، بەڵام دەروازەکە و سیستم کراوە دەبن و داناخرێن".
 
جگە لەو دەروازە نێودەوڵەتییانە، چەند دەروازەیەکی لاوەکی لەنێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەم ساڵی لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا.

یەکێتیی ئەورووپا لەژێر سێبەری جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ مەترسییەکانی وزە و هەڵوێستی وڵاتان

سەرکردەکانی ئەورووپا بەڕوونی پەیامی ئەوە دەدەن کە نایانەوێت تێوەگلانی راستەوخۆیان لەم شەڕەدا هەبێت، بەڵام لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، بە تووندی بەرۆکی بەرژەوەندییەکانی یەکێتییەکەی گرتووە و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بووەتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئابوورییەکانیان.