رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو دوو گەریلایە لە نێو پەکەکەدا بەرپرس بوون. بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، هێزەکانی سوپای تورکیا سەرەتا شوێنی دوو گەریلاکەیان لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکردووە و دواتر هەردووکیانیان کردوونەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە، لهو ناوچەیەی ئەو دوو گەریلایە کراونەتە ئامانج، دوو چهك، نارنجۆكێك، 180 دانه فیشهكی 5.56 میلم، یهك گوللـهی ئار پی جی، یهك دووربینی شهو، كامێرایهك و ژمارهیهك پێداویستیی ژیانی رۆژانه دهستیان بهسهردا گیراوه.
میدیای نزیک لە پەکەکە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە رۆژی دووشەممە، 19-6-2023 راگەیێندراویکی بڵاوکردەوە و باسی لەوە کرد کە گەریلا لە ناوچەکانی مەتین و خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان گورزیان لە سوپای تورکیا وەشاندووە.
هەپەگە رایگەیاندووە، رۆژانی 16 ،17 و 18ی حوزەیرانیش تورکیا چەندین جار ناوچەکانی شوێنی مانەوەی گەریلایان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 560 گەریلا و کوژرانی 86 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی دوو هەزار و 929 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 337 گەریلای راگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ