رووداو دیجیتاڵ
کتێبی "گڵێجاڵ ناوەندی ناحیەی بەمۆ" لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن کۆمەڵێک توێژەرەوە نووسراوە و دەیان کەسایەتی بەتەمەنی سنوورەکە چیرۆک و بەسەرهاتەکانیان تێیدا گێڕاوەتەوە.
تۆفیق کەریم، نووسەر و سەرەپەرشتیاریی پرۆژەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کتێبەکە لە 244 لاپەڕە و حەوت بەش پێکهاتووە کە لایەنەکانی (بنچینەی سەرەتایی، ژیانی کۆمەڵایەتیی و ئایینی، مێژوویی، کارگێڕی، شوێنەوار، جوگرافیا و کەلەپوور) دەگرێتەوە و دەیان کەسایەتی دیاری سنوورەکە یادەوەرییەکانی خۆیان و باوانیان تێدا گێڕاوەتەوە.
هەر بەشێکی کتێبەکە لەلایەن نووسەرێک یان زیاترەوە نووسراوە و لەسەر ئەرکی وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ