لە هەفتەیەکدا لە وان 13 کەس بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر دەکرێن

20-11-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، لە هەفتەیەکدا 13 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دەستگیرکراون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە ئەمڕۆ دووشەممە 20 تشرینی دووەمی 2023 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی وان بڵاوکراوەتەوە، لە رۆژانی نێوان 13-19ـی تشرینی دووەم بە ئامانجی "کۆنتڕۆڵکردنی چالاکییەکانی پەکەکە" چەندین ئۆپەراسیۆن کراون.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 13 کەس بە تۆمەتی "ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە" دەستگیرکراون و رێوشوێنی یاسایی لە دژی دەستگیرکراوەکان دەستیپێکردووە.
 
لە تورکیا و باکوری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە "بیانووی پەکەکە" خەڵکی سڤیل و سیاسەتمەدارانی کورد دەستگیر دەکەن. لە کاتێکدا زۆربەی ئەوانەی دەستگیر دەکرێن، ئەندام و لایەنگری پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."