بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو: باران زیانی نەبوو

20-11-2023
عەدنان رەشید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
خەندەقێک بە قووڵی 10 مەتر و پانی نزیکەی سێ مەتر، کارەبا، رێگە و ئاوی لە چوار ماڵی دارەتووی نوێ بڕیوە. دانیشتوویەکی ئەو گەڕەکە دەڵێت، بەهۆی خەندەقەکەوە منداڵەکانمان ناچنە قوتابخانە و دوو ماڵ چۆڵیان کردووە. بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتووش دەڵێت، لە بەیانییەوە کێشەی ئەو چوار ماڵە چارەسەر دەکەن.
 
رۆژی دووشەممە 20-11-2023، ئاکام ئازاد، دانیشتووی دارەتووی نوێ، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو کە رێبوار عەلی پێشکێشی دەکات، گلەیی لە "وەڵامنەدانەوە"ـی داواکانیان لەبارەی ئاستەنگییەکانی دروستکردنی خەندەق لەبەردەم ماڵیان دەربڕی و گوتی، بەهۆی خەندەقەکەوە ناتوانم بچمە دەوام. کارەبا و ئاویان لەسەر بڕیوین گوایە بۆ ئاوی باران دروستکراوە، بەڵام هیچ ئاوێکی پێدا ناڕوات. لەنێو قوڕ و لیتە بەسەر دارێک بە ترسەوە دەپەڕینەوە".

 

 
ئەحمەد نەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو رایگەیاند، ئاگاداری بڕینی کارەبا و ئاوی ئەو ماڵانە نین، بەڵام لە بەیانییەوە کێشەی ئەو چوار ماڵە چارەسەر دەکەن.
 
ئەحمەد نەبی گوتی، "خەندەقەکە بە دیراسەت لێدراوە و بۆ پێشگرتنە لە لافاو کە نیوەی دانیشتووانی دارەتووی نوێ لە لافاو دەپارێزێت".
 
بە گوتەی ئاکام ئازاد، شارەوانیی دارەتوو داوای پەنجەمۆری لە دانیشتووانی نزیک ئەو خەندەقە کردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراو، خۆیان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو دەڵێت، ئاگاداری ئەو بابەتە نین.
 
ئەحمەد نەبی گوتی، "ئەو گەڕەکە تاوەکو ئێستا خزمەتگوزاری پێنەگەیشتووە. ئەو خەندەقە خەرجییەکی زۆری لێکراوە و ئاوی زیادە دەچێتە نێو خەندەقەکە. بەڕێوەبەری کارەبام راسپاردووە چارەسەریی کێشەی کارەبا بکەن. دەبێت ئاوەڕۆی سندووقی دروستبکرێت و لە هەوڵداین دیراسەی بابەتەکە بکەین و بودجەی بۆ تەرخان بکرێت".
 
وەک بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو ئاماژەی بۆ دەکات، بارانبارینی دوو رۆژی رابردوو هیچ زیانی بە خەڵکی دارەتوو نەگەیاندووە و گوتی، "رێڕەوی سرووشتیی لە باغەمرە شەهابەوە دێت بۆ گەڕەکی رۆشنبیری، رێڕەوێکی زۆر گەورەیە و پاککراوەتەوە. خەندەقی دارەتووی نوێ لێدراوە و کارەکانی تەواو نەبووە. ئاوەڕۆی زۆر دروستکراون. سەرە مەنهۆڵەکان پاککراونەتەوە. چوار پرد دروستکراون. مەترسیی ساڵانی پێشوو نەماوە. پڕۆژەیەکی زۆر گەورە لە سەرووی دارەتوو بە گوژمەی 800 ملیار دینار لە قۆناخی جێبەجێکردندایە و رێڕەوی ئاو دەباتەوە نێو رێڕەوە سرووشتییەکان".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."