قوباد تاڵەبانی: دەبێت پشتگیری لەو کەسانە بکرێت هەوڵدەدەن زمانەکەمان لەگەڵ گۆڕانکاریی سەردەم بگونجێنن

21-02-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی نووسەران، شاعیران و زمانزانانی کورد دەکات کە زمانی کوردییان پاراستووە و گەشەیان پێداوە. 
 
رۆژی هەینی، 21ـی شوبات، قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند کە سەرەڕای هەموو گوشار و هەڕەشەکان، "ئەم زمانزانانە وەک پارێزەرانی راستەقینەی زمانی کوردی، تاڵی و ناخۆشییەکی زۆریان چەشتووە بۆ ئەوەی زمانی کوردی وەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی بپارێزن."
 
جەختیش دەکاتەوە کە لەم قۆناخەدا "پێویستە زمانی کوردی بەردەوام گەشەی پێ بدرێت و پشتگیری لەو کەسانە بکرێت کە هەوڵ دەدەن زمانەکەمان لەگەڵ زانست و گۆڕانکارییەکانی سەردەم بگونجێنن." 
 
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی دایکە؛ ئەم ساڵ، رۆژی زمانی دایک کە ساڵانە لە 21ـی شوبات دەکرێت لە یۆبیلی زیوینی خۆیدا یادی دەکرێتەوە، واتە 25 ساڵ بەسەر دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە دا تێدەپەڕێت. 
 
مەبەست لە دیاریکردنی رۆژێک بۆ زمانی دایک بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر زمان و بەزیندوویی هێشتنەوەی. هاوکات، هاندانێکە بۆ ئەوەی دەرفەت بە هەمووان بدرێت بە زمانی دایک بخوێنن. 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.