نەتەوە یەکگرتووەکان: نەورۆز رەنگدانەوەی بەهاکانمانە بۆ ئاشتی، مافی مرۆڤ و شکۆمەندی

21-03-2022
کۆشش بێستانسووری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری گشیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "نەورۆز رەنگدانەوەی بەهاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئاشتی، مافی مرۆڤ و شکۆمەندی".
 
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی نەورۆزی ئەمساڵەوە پەیامێکی بە چەند زمانێک، لەنێویاندا زمانی کوردی، بڵاوکردەوە و دەڵێت، "نەورۆز بریتییە لە خۆشی دەربڕین بەبۆنەی سەرەتایەکی نوێ. سەرەتای ساڵێکی نوێ. گەیشتنی نەورۆز. نوێبوونەوەی سرووشت".
 
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەروەها، نەورۆز بریتییە لە خۆشی دەربڕین بەبۆنەی فرەییمان".
 
بە گوتەی گوتێرێز، نەورۆز 300 ملیۆن کەس لە نەوەی جیاواز و "لەودیوی سنوورەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە"، دەشڵێت، "کاتی ئەوە هاتووە لە یەکدی تێبگەین و ئاشنای کولتوورە جیاوازەکانی جیهان ببین".
 
لە درێژەی پەیامەکەیدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی خستووەتەڕوو، "نەورۆزیش وەبیرهێنانەوەی هەموو ئەو شتانەیە کە هاوبەشن لەنێوانماندا.. نەورۆز رەنگدانەوەی بەهاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئاشتی، مافی مرۆڤ و شکۆمەندی".
 
لە ستایشی نەورۆزدا ئەنتۆنیۆ گوتێرێز دەڵێت، "نەورۆز گرنگی بە ئاشتەوایی و هاوسێیەتیی باش دەدات".
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان گوتوویەتی، "لە کاتێکدا مرۆڤایەتی رووبەڕووی ئاڵنگاریی زۆر سەخت دەبێتەوە، با هەموومان گیانی نەورۆز بکەینە رێنوێنیی خۆمان بۆ بەیەکەوە وەستان و پەیمانی خۆمان بۆ ژیان بە تەبایی نوێبکەینەوە و هەسارەکەمان بپارێزین و هیچ کەس جێنەهێڵین".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.