6 ئەندامی خێزانێک لە کەرکووک کوژران

21-03-2025
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
رووداو - کەرکووک

پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە 6 کەس کوژراون، کە ئەندامی یەک خێزانن؛ هاوکات دوو کەسی دیکەش بریندارن.

بەپێی لێدوانی پۆلیسی کەرکووک بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، کوژراوەکان خەڵکی گوندی قەرەتەپەی سەر بە ناحیەی یایچی کەرکووکن، بکوژەکان هەڵاتوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

ئەو زانیارییانەی تائێستا بەدەست رووداو گەیشتوون، بەو شێوەیە کە ناو و تەمەنی سێ لە کوژراوەکان بەم جۆرەیە: عەبدوڵڵا جیهاد ئەسوەد، لەدایکبووی 1985؛ حەمەد عەبدوڵڵا جیهاد، لەدایکبووی 2003 و جومعە عەبدوڵڵا مووسا، لەدایکبووی 1987.

ئەو زانیارییانەی لە پۆلیسی کەرکووکەوە دەست رووداو کەوتوون، ئەوە دەخەنەڕوو کە ئەوانەی تەقەیان کردووە، شەش کەس بوون و دوای رووداوەکە هەڵاتوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، 5 کەس لەوانەی تەقەیان لێکراوە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، سیانی تریش بریندار بوون و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دواتر گیانی لەدەستداوە.
 
-

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.