دوو ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگا لە هاوپەیمانیی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک کشانەوە

21-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هاوپەیمانیی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک کشانەوە و دەڵێن، رێککەوتن جێبەجێ نەکراوە.
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئایاری 2025 هەریەک لە ئەندازیار رەعد ساڵح و شێخ زاهر ئەنوەر عاسی، کە دوو ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکن، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان کرد و کشانەوەی خۆیان لە هاوپەیمانیی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک راگەیاند.
 
ئەندازیار رەعد ساڵح راگەیێندراوی هاوبەشی هەردووکیانی خوێندەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە کرا، "زیاتر لە 9 مانگە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک پێکهێندراوە، بەڵام ئێمە جیدیبوونمان لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی سیاسی بەدینەکردووە، کە لەسەر ئەو بنەمایە ئیدارەی ئێستا پێکهێندراوە، گرنگترینیان دۆخی بێسەروشوێنبووە بێتاوانەکان و بەندەکانی دیکە."
 
هەروەها هەردووکیان جەخت لەوە دەکەنەوە، "ئێمە خاوەن بەرژەوەندیی کەسیی نین و چاومان لە پۆست نییە، بەڵکو بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی خۆمان لە کەرکووک بەشداریمان لە پرۆسەی سیاسی کردووە، بۆیە بڕیارمان دا لەو هاوپەیمانییە بکشێینەوە کە بۆ بەڕێوەبردنی کەرکووک پێکهێندراوە لەگەڵ ئەوەی بە چڕی لە کارکردن لە ئەنجوومەنی پارێزگا بەردەوام دەبین بۆ خزمەتکردنی کەرکووک، خەڵکەکەی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران. هەر بۆ ئەمە راسپێردراوین و سوێند دەستووریمان بۆ خواردووە."
 
دوو ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دووپاتی دەکەنەوە، "بۆ هیچ پرۆسەیەکی هەڵبژاردن خۆمان بەربژێر ناکەین، تاوەکو رێکخستنێکی سیاسیی عەرەبی خۆجێیی کۆکراوە نەبێت لەسەر بنەمای رێکخراوی کار بکات بۆ بەرگری لە مافی پێکهاتەی عەرەبی، بەبێ لەبەرچاوگرتنی رای هەڵبژاردنیان و جیاکاریی ناوچەیی و هۆزایەتی و مەزهەبی."
 
تائێستا سێ ئەندامی عەرەبی و دوو ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەرێکی تورکمان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە و دەڵێن، "داوا لە هاوڕێکانمان دەکەین کە بایکۆتیان کردووە، پەیوەندی بە ئەنجوومەن بکەن و لە دانیشتنەکان ئامادەبن بۆ ساڕێژکردنی برینی ئەنجوومەنەکەمان، وەفاداربن بە بەڵێنەکانیان لەگەڵ جەماوەرەکەیان و بەرگری لە مافەکانیان بکەن."
 
لە کۆتاییدا داوا لە جەماوەی عەرەبی دەکەن، روو لە ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆمارکردنی دەنگدان بکەن و چالاکانە بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتوو بکەن، کەسانی گونجاو دیاری بکەن و قەبارەی راستەقینەی خۆیان لەبەردەم رای گشتیی خۆجێیی و نێودەوڵەتی دیاربخەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.