لە گوندێکی مهاباد منداڵێک بەهۆی تەقینی بوتڵی گاز گیانی لە دەستدا

21-05-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی تەقینی بوتڵی گاز لە گوندێکی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان منداڵێک گیانی لە دەستدا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی ئایاری 2025، محەممەد ئیبراهیمی، لە مهابادەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی لێچوونی گاز لە بوتڵی گاز لە ماڵێکی گوندی شەکر بەگ، ئاگر کەوتووتەوە و بوتڵەکە تەقیوەتەوە".
 
محەممەد ئیبراهیمی گوتی: "منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بە ناوی نیاز ئەیازی نیا لە شوێنی رووداوەکە بوو و بە سەختی بریندار بوو، دواتر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، لەوێ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا".
 
بەپێی دوایین ئاماری رێکخراوی فریاکەوتنی تەندروستیی ئێران، پار 199 کەس بەهۆی ژەهراویبوون و تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 695 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.