وەزیری خوێندنی باڵا: لە سێ ساڵدا 4100 هەلی کار بۆ دەرچووان رەخسێنراوە

56 خولەک له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا و لە رێگەی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار لە زانکۆکان، توانیویانە 4100 هەلی کار لە کەرتی تایبەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕەخسێنن؛ هاوکات لە زانکۆی سەلاحەدینیش تەنیا لەم ساڵدا نزیکەی 850 دەرچوو دامەزراون.
 
رۆژی پێنجشەممە، 21-05-2026، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ دەڤەری بادینان، سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆکی کرد و لەلایەن د. ئاری عادل، سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازی لێکرا.
 
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، وەزیری خوێندنی باڵا باسی لەوە کرد، ئەرکی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بریتییە لە پێگەیاندنی کادری تەکنیکی و پیشەیی بۆ بازاڕی کاری کوردستان و بەستنەوەی ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن بە پێویستییەکانی بازاڕەوە.
 
ئاماری سێ ساڵی رەخساندنی هەلی کار
 
بەپێی ئەو ئامارانەی وەزیری خوێندنی باڵا خستیە روو، رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان لە سێ ساڵی رابردوودا بەردەوام رووی لە زیادبوون کردووە:
 
لە ساڵی 2023دا، 911 هەلی کار رەخسێنراوە.
لە ساڵی 2024دا، 1288 هەلی کار رەخسێنراوە.
لە ساڵی 2025دا، 1901 هەلی کار رەخسێنراوە.
 
 
هەلی کاری زۆر و داواکاریی کەم
 
حوسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و کارسازی لە زانکۆی سەلاحەدین بە رووداوی راگەیاند: "تەنیا ئەمساڵ 846 دەرچووی زانکۆ بەهۆی سەنتەرەکەی ئێمەوە لە کەرتی تایبەت دامەزراون. ئێمە پرۆگرامێکی وردمان هەیە، کە لە رێگەی راهێنان و هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکاندا، قوتابییەکان وەردەگیرێن."
 
بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار ئاماژەی بە بڕیارێکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "حکومەت بڕیاری داوە کە دەبێت 75%ی دەستی کاری کۆمپانیاکان ناوخۆیی بێت. ئێستا کاتێک کۆمپانیاکان مۆڵەت نوێ دەکەنەوە، دەبێت بچنە بەڕێوەبەرایەتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەوێوە نووسراویان بۆ دەکرێت و دێنە لای ئێمە، ئێمەش بەپێی شارەزایی و پێویستیی کۆمپانیاکە، دەرچووەکانی خۆمانیان بۆ دادەمەزرێنین."
 
حوسێن ئەحمەد گوتی: "لە بواری رێستورانت و خواردن و خواردنەوەدا هەلی کارێکی زۆرمان لەبەردەستە، بەڵام قوتابییان داواکارییان پێشکەش نەکردووە؛ ئەگەر داواکارییان پێشکەش بکردایە، دەمانتوانی ژمارەی دامەزراوان تەنیا لەم ساڵدا بگەیەنینە سەرووی 1300 کەس."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی کەشتییەکە پێش نقوومبوونی

21 ئەفسەری یۆنانی بە هۆکاری خنکانی 700 کۆچبەر تۆمەتبار دەکرێن

دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکانی نوقمبوونی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا، لێکۆڵینەوەکان رێڕەوێکی نوێ وەردەگرن. دادگای ،تەمیزی یۆنان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی هێزی دەریاوانیی وڵاتەکەی دەرکرد، بە تۆمەتی تێوەگلان لە نوقمکردنی بەئەنقەستی ئەو کەشتییەی سەدان کۆچبەری هەڵگرتبوو.