مەسرور بارزانی: لەکاتی ئەنجامدانی سەرژمێری، ناوچە دابڕێندراوەکان لەبەرچاوبگیرێن

21-06-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسرور بارزانی نەتەوە یەکگرتووەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کرد، کە دەبێت لەکاتی ئەنجامدانی سەرژمێری، ناوچە دابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاوبگیرێن.
 
رۆژی دووشەممە 21ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیب پیتەرسن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA) و شاندێکی یاوەری کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان کرا، ئەوەش بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامیی دانیشتووان.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی حکومەتی دەربڕیوە بۆ پشتیوانیکردنی بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەپێناو گەشەپێدانی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی تەندروستی و خوێندن و پەرەپێدانی سامانی مرۆیی.
 
وەکو لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی رێگەگرتن لە تووندوتیژیی خێزانی و باشترکردنی دۆخی خێزان کرا، "کە بنەمایەکی گرنگی کۆمەڵگەیەکی تەندروستە".
 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکی زانستیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، "بە مەرجێک پێویستە لەکاتی ئەنجامدانی ئاماردا، ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە لە هەندێک ناوچەی عێراقدا، بەتایبەتی ناوچە دابڕێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان، گۆڕینی دیموگرافی ئەنجامدراوە و سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە بەهۆی شەڕ و ناسەقامگیرییەوە، شوێنەکانیان بە ناچاری جێهێشتووە و خەڵکی دیکە هێندراوەتە شوێنەکانیان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک.

پارێزگاری کەرکووک: پڕکردنەوەی شیوەکان هۆکار بووە لافاو زیانی لێبکەوێتەوە

پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، ئەو لافاوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە چەند شوێنێکی پارێزگاکە دروستبوو، بووە هۆی رووخانی چەندین پرد و وێرانبوونی ژێرخانی ئاوەڕۆ. هۆکاری لافاوەکەی لەیلانیش بۆ پڕکردنەوەی شیوەکان بە زێدەڕۆیی گەڕاندەوە.