بەندکراوێکی کورد لە گرتووخانەی سنە لەسێدارەدرا

21-06-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەندکراوێکی کورد بە تۆمەتی "کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران"، لە گرتووخانەی سنە لەسێدارەدرا.
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-06-2023، لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە، هێمن مستەفایی تەمەن 34 ساڵ کە خەڵکی گوندی کانی دیناری مەریوانە، لەسێدارە درا. 
 
ئەو بەندکراوە دوو رۆژ پێشتر بردرابووە ژووری تاکەکەسی و شەوی رابردوو ژمارەیەک هاونیشتمانی و چالاکڤانی پارێزگای سنە لە بەردەم گرتووخانەی سنە گردبوونەوە و داوایانکرد، سزاکەی جێبەجێ نەکرێت.
 
هێمن مستەفایی لە 01-03-2013 بە تۆمەتی "کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران" دەستبەسەر کرا و لە دادگەی سنە بە لەسێدارەدان سزا درا.
 
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2023 لانیکەم 307 کەس لەسێدارە دراون کە 75٪ زیاترە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.
 
ڤۆلکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە، 19-06-2023، لە گوتارێکدا بە بۆنەی کردنەوەی 53یەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنەی لە بەرزبوونەوەی زۆری ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران گرت و گوتی، "جێگەی نیگەرانییە." 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی رێوڕەسمەکە.

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی پەردە لەسەر ناوی دوو شەقامی هەولێر لادرا

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دا، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، پەردە لەسەر تابلۆی ناوی دوو شەقامی سەرەکیی هەولێر لادرا کە "بە ناوی سەرکردە و تێکۆشەرانی مەزنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان (مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا، مامۆستا محەممەد مەلا قادر) کراون".