رووداو دیجیتاڵ
له يادى په‌نجا و سێ ساڵه‌ى دامه‌زراندنی یەکێتیی زانایان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە گه‌رمى پيرۆزبايى له سه‌رۆك و مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و ته‌واوى ئه‌ندامانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كات و، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت، دەشڵێت "وەک هەمیشە پشتگیری‌یان لێ دەکەین."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21-9-2023) پەیامێکی بەبۆنەی یادی 53 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایان بڵاوکردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێ "رۆڵ و خه‌بات و تێكۆشانى مامۆستايان و زانايانى ئايينى و يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌مكاريدا، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و كاريگه‌رييان له ئێستاى ئازادى و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و هه‌وڵ و كۆششيان له‌پێناو پاراستنى مافه‌كانى زانايانى ئايينيدا، به‌رز و به رێزه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنين."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی تیشک دەخاتە سەر رۆڵی مامۆستایان و زانايانى ئايينى له بره‌ودان به گيانى ته‌بايى و لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيیانه و، دەڵێ ئەوان ''رۆڵێکی کاراش لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى وتارى رق و تيرۆر و تووندڕه‌وى و پاراستنى به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان ده‌گێڕن، ئه‌ركێكى پيرۆز له گه‌ياندنى په‌يامى چاكه‌خوازى و ميانڕه‌وى و نيشتمانپه‌روه‌رى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆيه وه‌ك هه‌ميشه ده‌ستخۆشى و پشتگيرييان لێده‌كه‌ين، جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانيان و باشتركردنى گوزرانيان ده‌كه‌ينه‌وه."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ "خواى مه‌زن پارێزه‌ر و پشتيوانى هه‌موومان بێت و هيواى سه‌رفرازى بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌خوام."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ