رووداو دیجیتاڵ
تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری راگوزەری ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
شەرع کە پێشتر جیهادی بووە و ناوی لە لیستی تیرۆری ئەمریکادا بووە، ئەمە یەکەمین گەشتییەتی بۆ ئەو وڵاتە.
تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا دەڵێت، شەرع بەڕێوەیە بەرەو "ئەمریکا بۆ ئەوەی بەشداری لە 80یەمین لووتکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ