سیداد بارزانی: هەرێمی کوردستان بووەتە نموونەیەکی سەرکەوتن و ئاوەدانکردنەوە

21-10-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سیداد بارزانی دەڵێت، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، بنەمای هاوبەشی، هاوسەنگی و سازانیان پێشێل کردووە.

سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بانگەشەی حیزبەکەی لە سۆران، گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، "ئەم هەڵبژاردنە بایەخێکی تایبەت بە خۆی هەیە، هەوڵدانی پارتیمانە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی دەسەڵات لە عێراق و جێبەجێ کردنی دەستوور، کە لەکاتی نووسینەوەی ئەم دەستوورە کورد و بەتایبەتی جەنابی سەرۆک بارزانی هەموو هەوڵێکی دا کە مافەکانی کوردی تێدا جێگیر بکات."
 
گوتیشی، "لە دوای 2003، عێراقێک دامەزرا کە لەسەر بنەمای هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان بێت، بەڵام بەداخەوە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقی دوای 2003، ئەو بنەمایەی کە عێراقی لەسەر دامەزرا نەک جێبەجێیان نەکرد، بەڵکو پێشێلیشیان کرد."
 
سیداد بارزانی دەڵێت، "پێویستە هاوبەشی لە دەوڵەت و حوکمڕانی، هاوسەنگی لە دامەزراوەکان و سازان لە بڕیارە چارەنووسسازەکان هەبێت، بە زۆرینە ناتوانن ئیرادەی خۆیان بسەپێنن، ئەگەر ئێمەی کورد هەموو یەکدەنگ بەشداریش بکەین لەم هەڵبژاردنە ئەگەر 100 کورسیش بێنین بەم شێوەیە هەر کەمینەین."
 
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی باسی لەوەش کرد، "هەرێمی کوردستان بووەتە نموونەیەکی سەرکەوتن و ئاوەدانکردنەوە، ئەمە دەکرێت ببێتە نموونەیەک بۆ عێراقیش، لە هەرشوێنێک پارتی دەسەڵاتدار بووبێت، جێگە دەستی دیاربووە و پارتی خۆی بە خزمەتکاری خەڵک و خاک و نیشتمان دەزانێت."
 
بە بڕوای سیداد بارزانی، "ئێستاش پیلانگێڕی زۆرە، هەموو ئامانجەکەش ئەوەیە ئەم قەوارە و هەرێمە نەمێنێت، بەڵام ئەم هەرێمەش بە خوێن و فرمێسکی رۆڵەکانی دروستبووە. بۆیە دەبێت دەنگ بەو لایەنە بدرێت نیشتمان دەپارێزێت و ئاوەدانی دەکاتەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک قوتابی لە هۆڵی تاقیکردنەوە

وەزارەتی پەروەردە: گۆڕانکاری لە تاقیکردنەوەی دەرەکیدا کراوە لە هەردوو وەرزەکەدا جێبەجێ دەکرێت

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ خوێندنی ئەم ساڵ گۆڕانکاری کراوە؛ پار هەموو تاقیکردنەوەکان هەڵبژاردن بوو، بەڵام ئەم ساڵ نیوە بە نووسینە و نیوەش هەڵبژاردنە.