رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەگەر گۆڕانکاری روونەدات، لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی "بەهێز"ی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە، ئەمڕۆ دووشەممە 21-11-2022، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی درەنگی شەودا ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری بادینان؛ پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە."
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی هەورێکی تەنک ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ بەرەبەیانی چوارشەممە لە سنووری پارێزگای دهۆک نمەباران دەبارێت."
لەبارەی پێشبینییەکان بۆ بارانبارین لە هەرێمی کوردستان، محەممەد کەمال دەڵێت، رۆژی هەینی و دوو رۆژ دواتری، ئەگەر گۆڕانکاری روونەدات، شەپۆلێکی "بەهێز"ی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی پلەی گەرمای باشووری کوردستانی بۆ سبەی سێشەممە بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ