لە دیلۆک 56 کۆچبەر بەهۆی ژەهراویبوون گەیێندرانە نەخۆشخانە

21-11-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوەندێکی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان 56 کۆچبەر بەهۆی ژەهراویبوون گەیێندرانە نەخۆشخانە.
 
درەنگی شەوی پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025 لە ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە شارۆچکەی ئۆغوزئەلی دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ژەهراویبوون 56 هاووڵاتیی بیانی، تیمێکی تەندروستی رەوانەی ناوەندەکە کران.
 
ئەو 56 کەسە دوای ئەوەی لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە چارەسەری سەرەتاییان بۆ کرا، بە ئەمبوڵانس گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکانی شارەکە. 
 
لە نەخۆشخانەکان، دوای وەرگرتنی چارەسەر 48 کەسیان رەوانەی سەنتەرەکە کرانەوە، چارەسەری 8 کەسی دیکەیان بەردەوامە و بەگوێرەی زانیارییەکان مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
 
پارێزگای دیلۆک لەبارەی رووداوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "رۆژی 20ـی تشرینی دووەمی 2025، دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی رشانەوە و سکچوون لە هەندێک هاووڵاتیی بیانی لە ناوەندی گەڕاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچی پارێزگای دیلۆک، تیمەکانی ئەمبوڵانس بەخێرایی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "56 کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کران. 48 کەس هەر هەمان رۆژ  چارەسەری پێویستیان وەرگرت و گەڕانەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوە. تەندروستیی کەسەکانی دیکەش لە مەترسیدا نییە، بەڵام وەکو رێکارێک لەژێر چاودێریدا هێڵدراونەتەوە".
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.